چالاكیخوێندن و په‌روه‌رده
نوێنه‌رانی ڕێكخراوه قوتابی وخوێندكارییه‌كانی گه‌رمیان یاداشتنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش به ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ2ی ئایاری2017 نوێنه‌رانی ڕێكخراوه قوتابی وخوێندكارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی یاداشتنامه‌یه‌ك سه‌ردانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانیان كرد و له لایه‌ن مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌رسكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (ڕزگار زوبێر و تارق نه‌سره‌ددین و قاسم مه‌حه‌مه‌د و هاجه‌ره خه‌لیل و ته‌یب عوسمان ) كارگێرانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت پێشوازی كران ، له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی خوێندن وپه‌روه‌رده به‌تایبه‌ت له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان خرانه‌به‌رباس .
نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له ( ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان و ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان و ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان و په‌یوه‌ندی خوێندكاران و لاوانی ئیسلامی و ڕایه‌ڵه‌ی خوێندكاران ) له یاداشتنامه‌كه‌یاندا داوا ده‌كه‌ن ” له‌پێناو كاتدانی یاتر به قوتابیانی پۆلی12ی ئاماده‌یی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كان بخرێته دوای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی و خوێندكاران زیاتر سوود له كات وه‌ربگرن “
هه‌روه‌ها داوی ئه‌وه‌شده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بكه‌ن ، كه‌وتن له سێ وانه بكرێته چوار وانه .
هاوكات له خاڵێكی دیكه‌ی داواكارییه‌كانی یاداشتنامه‌كه‌دا هاتووه ” بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو دووباره نه‌بێته‌وه ؛ داوای توند و تۆڵكردن و خۆ ئاماده‌كردنی ته‌واو بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن “
هاواكات سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان پشتیوانی وپشتگیری بۆ داوكانیان ده‌ربڕی ودووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه تاوتوێی یاداشتنامه‌كه ده‌كه‌ن .






