خوێندن و په‌روه‌رده‌

له‌یاداشتی مامۆستایه‌ك

شاڵاو و ئیناس …
چومە پۆلی یەکەم و دوای سلام و کەلام هەمورۆژێک ئەبێت ..
چەند کێشەیەک حەل کەی و چەند قوتابیەک ئاشت بکەیتەوە،
هەر ئەوەنەم زانی شاڵاو ترەترە لەکۆنه‌ رەحلەوە هاتو وتی ؛
ممممم مامۆستا ، ئەو پپپپارەکەی خەرج کردم .
ئیناس مەساسەیەکی لەدەمابوو لەخەیاڵێکی خۆشابووو
منیش ڕومکردە ، ئیناس و وتم ؛ ڕاستە پارەی ئەوت خەرج کردوە؟ ئیناس مەساسەکەی دەرنەهێنا وەک بارانی ئەم چەند ڕۆژە فرمێسکی ڕشت و بەدەم گریانەوە روی کردە ، شاڵاو وتی ؛ ئەی تۆش ئەو ڕۆژە پارەت پێ نەبوو ، من پارەم پێدای … منیش گوتم ؛ شاڵاو تۆش پارەی ئەوت خەرج کرد! وتی بببەڵێ مامۆستا ، ئەو ڕۆژه‌…

ئێ باشە ئێوە چی یەکترن خوشک و بران ، خزمن ؟!
والله هیچ نین ، تەلەبەکانی تریش مامۆستا خزمی ئێمەن ،….
ئەی چۆن ئیناس تۆ پارەت دابەشاڵاو ، مامۆستا ئاخر پێی نەبوو….
لەدڵەی کوڵاومەوە وتم ؛ ئەی قوربانی ئەو هەستەجوانەت بم کچێ پارەت پێداو باسیشت نەکردوە، ئای شاڵاوە چڵمە چیت لێ بکەم ، نەتهێشت بێ فرمێسک مەساسەکە نۆشکاو کەسایەتی ئەو خاتونە چکۆلەت شپرزه‌کرد ….
بەهەرحاڵ وتم ئیناس جارێکی تر پارەی ، لێ وەرنەگری ،
هابگرە شاڵاو ئەوە دووسەدو پەنجاکەت ،
هەمو ڕۆژێک کێشەیەک لەم هەستە جوانانەمان بوو  .
_مامۆستا ماجیده‌ مه‌عروف-

12235058_818255304985051_1582907716833996155_n

وەڵامێک بنووسە