
لەم زەمەنی نائومێدی و قەیران و پڕ کێشە کە بەرۆکی کوردستانی گرتووە بارو گوزرانی خەڵکی لەوپەری نالەباری وخراپیدایە ،لەم دنیایی پۆست مۆدێرنە کە خەڵکی رویکردوەتە ژیانی مادەیی گەرایی دورکەوتونەتەوە لە فەرمایشتەکانی پەروەردگار،چی خۆش بەختییەکە هێشتا کەسانێک هەبن وەک ئەم پۆلە قوتابی ئازیز و خۆشەویستە شەو رۆژیان خستبێتە سەریەک بۆ لەبەرکردنی هەموو قورئانی پیرۆز.
ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۱ – ٥ – ۲۰۱۷۷ بەئامادە بوونی بەڕێزان دەزگای بانگەواز حاجی کاروان ، ناوەندی ناوخۆی هەولێر د.کامران و وەفدی یاوەری،مەڵبەندی هەولێر مامۆستا فرهاد یاسین و وەفدی یاوەری،خوشکە نعیمە بەرپرسی نوسیگەی سکرتاریەتی خوشکان لە هەولێر،ژمارەیەک کەسایەتی و خانەوادەی قوتابیەکان وەک مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان ئاهەنگێکی خنجیلانەی ڕێزلێنان و دیاری بەخشینمان سازدا بۆ ئەو قوتابیانەی ساڵی خوێندنی (۲۰۱٦ – ۲۰۱۷) هەموو قورئانیان لەبەر کردبوو.
قوتابیەکان:
۱- محمد ئیسماعیل کفری -گەرمیان.
۲-هارون تەها حمە امین کفری -گەرمیان.
۳-سیڤان محمد محمد عەلی -دەربەندیخان.
٤-ماریا محمد محمد عەلی -دەربەندیخان.
٥-ئاڵا سعدالدین عبدالمغیث بەردەرەش.
٦-میادە یوسف بکر -بەردەرەش.
۷-سارا سعید یوسف – دهۆک.
۸-فاتمە جعفر ابراهیم -دهۆک.
۹-پەیمان عمر عبدالقادر کفری -گەرمیان.
۱۰-خەیاڵ محمود دەرویش کفری -گەرمیان.
۱۱-زولیخا عمر خورشید کفری -گەرمیان.
۱۲-بەهرە ئیسماعیل محمد -بەردەرەش.
۱۳-هیفاء یوسف بکر -بەردەرەش.
۱٤-بنان سعید یوسف -دهۆک.
سوپاس بۆ هەموو ئەو خێرخوازانەی هاوکاریان کردنی بۆ سەرکەوتنی ئەو ئەو پرۆژەیە،ئومێدەوارین ساڵی دابێت ژمارەیەکی زیاتر لە قوتابیان بەشداری بکەن.




