ته‌كنه‌لۆژیاهه‌واڵ

بڕیاری حكومەت لە بارەی هەرزانكردنی نرخ و خێراكردنی ئینتەرنێت دەخرێتەڕوو

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی حكومەتی عیراقەوە دەدات كە تایبەتە بەخێراتركردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت و هەرزانكردنی نرخەكەی.

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عیراق ڕایگەیاندوە، “خزمەتگوزاریی زیاتر لەبواری ئینتەرنێت دەگەیەنرێتە هاوڵاتیان و سیستمی نوێ بۆ گەیاندنی ئەو خزمەتگوزاریانە پەیڕەودەكرێت، سەرباری هەرزانكردنی نرخەكەی لەسەر بەشداربوان”.
لەوبارەیەوە ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە، “ئەو سیستمەی حكومەتی عیراق بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی بەهاوڵاتیان بەنیازە كاری لەسەربكات، پێكهاتوە لەسیستمی فایبەر ئۆپتیك كە بەشێك لەو خزمەتگوزاریانە پێشتر لەهەرێم پەیڕەوكراوە”.
ئاشكراشیكرد، لەئێستادا بەشێك لەكۆمپانیاكانی ئینتەرنێت چەند گۆڕانكارییەكی ڕیشەییان لەگەیاندنی خزمەگوزارییەكانی ئینتەرنێتدا كردوە، “ئەگەر بەكاربهێنرێن زۆر ئاسان هەستیان پێدەكرێت و جگەلەوەش بەهۆی كێبڕكێی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێتەوە، هەر پێشكەوتنێك ڕوبدات كاری لەسەردەكرێت و جێبەجێدەكرێت”.
سەبارەت بەهەرزانكردنی نرخی گەیاندنی خزمەتگوزاریەكان لەسەر هاوڵاتیان بەرپرسەكەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن وتی:”پێشتر نرخ لەسەر بەكارهێنەران هەرزانكراوە بەڕەچاوكردنی دۆخی هاوڵاتیان و جگەلەوەش كێبڕكێی كۆمپانیاكان هۆكارێكی دیكەیە بۆ هەرزانكردنی نرخ”.

 
 
 

وەڵامێک بنووسە