هه‌واڵ

ڕێنماییەکانی وەزارتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە ژمارەی وانەکانی ( اکمال)

ڕێنماییەکانی وەزارتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە ژمارەی وانەکانی ( اکمال) بۆ قوتابیان و خوێدکارانی بەشداربوو لەخولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی وەزاری ( ۲٠۱٦ـ۲٠۱۷) :

۱ـ بۆ قوتابیان و خوێندکارانی (شەشەمی سەرتایی) و (سێیەمی ناوەندی) ، هەر قوتابیەک لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی وەزاری تەنها لە ( ۱ـ۲ وانە) بکەوێت بە ( مکمل) ئەژمار دەکرێت وە بۆی هەیە بەشداری خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی وەزاری بکاتەوە ، بەڵام ئەگەر لە ( ۳وانە و زیاتر) بکەوێت بە (راسب) ئەژمار دەکرێت وە بۆی نیە بەشداری خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی وەزاری بکاتەوە .

۲ـ بۆ پۆلی (شەشەمی ئامادەیی ) قوتابی و خوێندکار لە چەند وانە بکەوێت لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی وەزاری هەر بە ( مکمل) ئەژمار دەکرێت وە بۆی هەیە بەشداری لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی وەزاری بۆ گشت ئەو وانانەی کە تێیدا کەوتوە بکاتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە