تهكنهلۆژیا
چۆن مۆبایلەکەت دەپارێزی كاتيك تەڕ بوو یان کەوتە ناو ئاو

پێگەی Gazella چەند ڕێنماییەک دەخاتە ڕوو بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت لەکاتی تەڕ بوون
١- دورخستنەوەی مۆبایلەکە لە سەرچاوەی تەڕبوونەکە بەزوترین کات.
٢- کوژاندنەوەی مۆبایلەکە بەخێرایی.
٣- لێکردنەوەی باترییەکەی ئەگەر لەو جۆرانە بوو کە لێ ئەکرایەوە، یان لێکردنەوەی ھەر پارچەیەکی تر کە بۆ لێکردنەوە دەبوو، وەک سیم کارتەکەی.
٤- وشک کردنەوەی مۆبایلەکە لە ھەوایەکی کراوەدا، یان بەھەر ئامێرێکی تر، بەڵام پلەی گەرمییەکەی لە ٤٠ زیاتر نەبێت.
٥- پەلە نەکرێت لە زوو ئیش پێ کردنەوەی مۆبایلەکە، بەجێبھێلدرێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەکوژاوەیی.




