خوێندن و په‌روه‌رده‌

یونسێف و یونسكۆ خۆیان بێ بەری دەكەن لە ئەژمار نەكردنی ساڵێكی خوێندن

جیاوازا لە و دەنگۆیانەی دەوترا لەوەی ڕێكخراوەكانی یونسكۆ و یونسێف ، ساڵی خوێندن ئەژمار ناكەن لەو شوێنانەی زیاتر لە 35 ڕۆژ دەوام ناكەن، لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا لە نێوان نوێنەرانی ڕێكخراوی یونسكۆ و یونسێف سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، نوێنەرانی ئەو ڕێكخراوانە خۆیان بوارد لە پرسی ئەژمار نەكردنی ساڵێكی نوێی خوێندن بە ئەو ناوچانەی بایكۆتی دەوامیان كردەوە و لە بەرامبەردا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند ئەوان بڕیار دەدەن و پەیوەندی بەوانەوە نیە.
لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا و لە وەڵامی پرسیاری پرسی ئەژمار كردنی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی بۆ ئەو قوتابخانانەی بایكۆتیان كردووە، نوێنەرانی ئەو ڕێكخراوانە خۆیان بوارد لە پرسی ئەژمار نەكردنی ساڵێكی نوێی خوێندن بە ئەو ناوچانەی بایكۆتی دەوامیان كردەوە ، وەزیری پەروەردەش ڕایگەیاند ئەوان بڕیار دەدەن نەك ئەو یونسكۆ و یونسێف.
هەروەك وەزیری پەروەردە ئیدانەی لێدوانەكانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد لەسەر هەڕەشەكردنی بۆ مامەڵەكردنی پارێزگاكان لەگەڵ حكومەتی عێراق.

وەڵامێک بنووسە