ته‌كنه‌لۆژیا

کانون دوو جۆر کامێرای کوالیتی بەرز دەخاتە بازاڕەوە

کۆمپانیای کانون دوو جۆر کامێرای دیکە دەخاتە بازارەوە کە بە (٦ دی  مارک ٢) و (ریبیل ئیس ئیل ٢) ناسراوە، بەڵام هەریەکەیان لەویتریان جیاوازترە و شێوازی وێنەگرتنی وەک کوالیتی 4k وایە.

کامێرای “٦ دی مارک ٢”ی نوێ نرخەکەی بە هەزار و ٩٩٩ دۆلاری ئەمریکییە کە لە مانگی داهاتوو دەخرێتە بازارەکانی جیهانەوە، ئەم جۆری کامێرایە ٢٦.٢ مێگا پێکسڵە لەڕووی جۆرەکانی تری کانونەوە لەپێشترە و دیقەی وێنەکانی ڕوونتر و جوانترە.

شاشەی کامێراکەی لە جۆری LCD و بۆ هەموو جۆرە کەش و هەوایەک بەکاردێت و دەتوانرێت ببەسترێت بە خەتی ئینتەرنێتەوە و جی پی ئێسی تێدایە.

کامێرای “ریبیل ئیس ئیل٢ ” نرخەکەی لەویتر هەرزانترە کە ٥٤٩ دۆلاری ئەمریکییە و ٢٤.٢ مێگا پێکسڵە، شاشەکەی لەمسییە و بلوتوس و وای فای و NFC تێدایە. ئەم دوو جۆرە کامێرایەی کانون ڤیدیۆی 4Kتێدا نییە، لەکاتێکدا دەتوانیت بە دیقەی١٠٨٠p  ڤدیۆی پێ تۆمار بکەیت.

وەڵامێک بنووسە