هه‌مه‌ڕه‌نگهه‌واڵ

سوودەکانی خواردنی گەنمە شامی

گەنمەشامی بە خواردنێکی بە تام و چێژ دادەندرێت بە تایبەتی لە کاتی سەیرکردنی فیلمدا یاخود میوانداری کردنی کەسێکی نزیک و ئازیز پەنا دەبرێتە بەر خواردنی، کە ئەمەش هۆکارە بۆ پێدانی سوود بە جەستە.

هەواڵێكی ماڵپەڕی “loolia” کۆمەڵێك سوودی خواردنی گەنمە شامی بۆ جەستەی مرۆڤ خستەوەڕوو.

لێرەدا سوودەکانی دەخەینەڕوو:

١. درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری:

بە هۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید لە گەنمەشامی وا دەکات نیشانەی پیری لە جەستەدا دوا بکەوێت.

٢. چالاککردنی کۆئەندامی هەرسکردن:

گەنمەشامی بە ئەندامێکی خێزانی گەنم دادەندرێت و هەروەها ڤیتامینی باشی تێدایە کە هۆکارە بۆ بەهێزکردن و چالاککردنی کۆئەندامی هەرسکردن.

٣. کەمبونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا:

خواردنی گەنمە شامی بە سوود دادەندرێت بۆ توانەوە و نەهێشتنی چەوری زیانبەخشی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

٤. کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش:

بۆ ئەو کەسانەی حەز دەکەن کێشی جەستەیان کەم ببێتەوە دەکرێت ڕۆژانە بڕیک لە گەنمە شامی بخۆن.

وەڵامێک بنووسە