خوێندن و پهروهردهههواڵ
تاقیکردنەوەی ئایەڵتس له زانكۆی پۆلیتهكنیكی دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری نوێی بریتش کاونسڵ لە کوردستان سەردانی سەنتەری ئایەڵتسی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کردو بڕیاریدا هەوڵی تەواوبدات بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ئایەڵس.
بەڕێز بێن بەڕێوەبەری نوێی بریتش کاونسڵ لە کوردستان و جێگری بەڕێوەبەری بریتش کاونسڵی عێراق لەو سەردانەیدا لەگەڵ هۆگر محمد بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەو جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی هەردوولاو هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی ئایەڵتس لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
جێی ئاماژەیە لەماوەی رابردوودا بەهۆی گرژییەکانەوە ئەو تاقیکردنەوەیە لە هەرێمی کوردستان وەستاو هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی.




