هه‌مه‌ڕه‌نگ

توێژینەوەیەک.. ڕێگریکردن لە گریان ئەگەری مردنی بەدوادا دێت

بەشێک لە خەڵکی لەکاتی بێتاقەتی و خەفەتدا دڵیان تەنگ دەبێت بەجۆرێک حەزدەکەن بگرین، بەڵام ڕێگری لە گریانیان دەکەن کە ئەمەش زیانی تەندروستی هەیە و ڕەنگە ببێتەهۆی مردنی کەسەکە.

بەپێی توێژینەوەیەکی دەرونی کە لە پەیمانگای APA ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە لەو کاتانەی دڵیان تەنگە یاخود خەفەتیان هەیە و قوڕگیان پڕە لە گریان بەڵام ڕێگری لە گریانیان دەکەن، دەبێتەهۆی ئەگەری مردنیان.

 

هەروەک لە توێژینەوەکەدا هاتووە گریان هۆکارێکە بۆ ئارامبونەوەی مێشک و باشتربونی لایەنی دەرونی کەسەکە، هەروەها خانە دەمارییەکانی مێشک ئارام دەکاتەوە، و لە مەترسییەکانی مردن دووریدەخاتەوە، بەپێی توێژینەوەکە ڕێگریکردن لە گریان هۆکارێکە بۆ مردنی کەسەکە و توشبون بە سەکتەی مێشک، هەربۆیە باشترە لەوکاتانەی دەتەوێت بگریت ڕێگری لە گریانەکەت نەکەیت.

وەڵامێک بنووسە