هه‌مه‌ڕه‌نگ

کاتژمێرەکانی خەوتنی منداڵان بەگوێرەی تەمەنیان

کاتەکانی خەوتنی منداڵان بەپێی تەمەنیان جیاوازن، منداڵی تازە لەدایکبوو پێویستە ١٦ بۆ ١٧ کاتژمێر بخەوێت، هەروەها دایکان و باوکان پێویستە بزانن منداڵەکانیان چەند کاتژمێر بخەوێت بەگوێرەی تەمەنەکانیان هەتا بە تەندروستی بمێننەوە.

. ماڵپەڕی”alaskasleep” بەگوێرەی تەمەنی منداڵ ژمارەی ئەو کاتژمێرانە بڵاودەکاتەوە کە پێویستە تیایدا بخەوێت: 

لە تەمەنی ١ تا ٤ هەفتە منداڵ پێویستە ١٦ بۆ ١٧ کاتژمێر بخەوێت.

تەمەنی ١ تا ٤ مانگ پێویستە ١٦ کاتژمێر بخەوێت، جگە لەو کاتانەی بۆ خواردن و پاککردنەوە هەڵدەستێت.

تەمەنی ٤ مانگ تاکو یەک ساڵ پێویستە لە ڕۆژێکدا ١٢ بۆ ١٤ کاتژمێر بخەوێت.

تەمەنی ١ تا  ٣ ساڵ بە هەمان شێوە پێویستە ١٢ بۆ ١٤ کاتژمێر بخەوێت.

تەمەنی ٣ تا ٦ ساڵ پێویستە ١١ بۆ ١٢ کاتژمێر بخەوێت.

تەمەنی ٧ تا ١٢ ساڵ پێویستە ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر بخەوێت.

خەوتنی دوای تێپەڕبوونی تەمەنی منداڵی و چوونە ناو تەمەنی هەرزەکارییەوە (واتە تەمەنی ١٣-١٨ ساڵ)، پێویستە ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر بێت.

وەڵامێک بنووسە