ههمهڕهنگ
سوودەکانی بوونی ڕووەک لە ناو ماڵدا

بوونی ڕووەک لە ناو ماڵدا چەندین سوودی گرنگی هەیە ئاستی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە و یارمەتی زوو چاکبوونەوەی هەڵامەت دەدات.
ڕووەک چەندین سوودی گرنگی دەروونی و جەستەیی دەبەخشێت و پێویستە هەموو ماڵێک چەند جۆرێک ڕووەکی تێدا بێت، ماڵپەڕی” scripted” باس لە چەند سوودێکی بوونی ڕووەک دەکات لە ناو ماڵدا کە بریتین لە:
١.دڵخۆش بوونی زیاتر و فشار کەمدەکاتەوە
٢. ئاستی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە
٣.زیانەکانی جگەرە کێشان کەمدەکاتەوە
٤.هەوا شێدار دەکات کە بەسوودە بۆ پێست و قورگ و یارمەتی زوو چاک بوونەوەی هەڵامەت دەدات
٥.بە پێدانی ئۆکسجین یارمەتی باش کردنی خەوتن دەدات
٦.ئاستی زیرەکی زیاد دەکات




