خوێندن و پهروهردهههواڵ
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک لەبارەی ڕۆژی 1ی ئایار بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی ڕۆژی 1ی ئایار بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30/4/2018، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە “ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی سێشەممە 1/5/2018، قوتابخانەکانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک پابەند دەبن بە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خۆیان کە پێشتر دانراوە.
سەرەڕای ئەم ئاگادارییەش، ئەمڕۆ دووشەممە سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: “بە پێی یاسای پشووکان لە پەرلەمانی کوردستان، سبەی سێشەممە 1/5/2018 لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکوومەت دەبێتە پشووی فەرمی، جگە لە ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، کە بەھۆی ئەزموونەکانەوە رێنمایی تایبەتیی خۆیان ھەیە”.




