وتیشی:”به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی، پێشتر دروستكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونمان بۆ مامۆستایان گه‌ڵاڵه‌كرد كه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیشدا پڕۆژه‌كه واژوكراوه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاری له‌سه‌رنه‌كرا”.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی یه‌كێتیی مامۆستایان ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه، “ئێستا كه دۆخی دارایی مامۆستایان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ مامۆستایان ده‌ستپێبكرێته‌وه‌و به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن یه‌كه‌كان به‌مامۆستایان بدرێت”.
ئه‌وه‌شی وت:”پێشتر ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبونانه‌ی بۆ مامۆستایان دروستكرا ڕه‌چاوی قه‌یرانی دارایی و دۆخی مامۆستایان كرا‌و فشاریان له‌سه‌ر دروستنه‌كرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قیست و قه‌رزه‌كان، ئێستاش زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بۆ مامۆستایان دروستكراون له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كاندا كاریان تێداده‌كرێت و هه‌وڵده‌درێت له‌زوترینكاتدا ڕاده‌ستی مامۆستایان بكرێن”.



