خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە وانەبێژ

ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە وانەبێژ

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: کرێی کاتژمێرێک وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەمیشەیین دوو هەزار دینارە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕێنماییەکی لەبارەی وانەبێژییەوە دەرکرد و تیایدا ئاماژەی بەوەکراوه‌،” کرێی کاتژمێرێک وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی دانەمەزراون لە سێ هەزارەوە تا شەش هەزار دینار دەستپێدەکات بەپێی بڕوانامەکانیان “.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌،” کرێی کاتژمێرێک وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی کە دانەمەزراون و لە قوتابخانەی سیستمی ئینگلیزین لە چوار هەزارەوە تا حەوت هەزار دینار دەستپێدەکات “.

بەپێی ڕێنماییەکە، کرێی وانەبێژی مامۆستایانی نەهێشتنی نەخوێندەواری مانگانە ١٠٠ هەزا دینارە و ئەم ڕێنماییەش لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ جێبەجێ دەکرێت.

 20046274_1246990065430751_1134587405601896624_n 20046798_1246990062097418_400158529180718432_n

وەڵامێک بنووسە