سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان – هه‌ولێر لەبەرواری 14/1/2017 کۆنفراسی تایبەت بە کێشەکانی لاوان سازكرد ،ئەمەو هەشتەمین کۆنفراسی گەنجان بوو لە کۆی کۆنفراسەکان سەبارەت بە کێشەکانی لاوان لە شار‌و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان كه له‌لایه‌ن ئۆفیسه‌كانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان سازکرابوون
له كۆنفرانسه‌كه‌دا كه ستافی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به‌شداریان كردبوو ، مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌ك سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان له وتارێكدا له‌ژێر ناونیشانی هێزی گه‌نج له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا تیشكی خسته هێزی لاوان و گرفت وئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێشوه‌چوونی لاوان له كۆمه‌ڵگه‌دا، وتی : هه‌میشه له هه‌موو قۆناغێك و سه‌رده‌مێكدا لاوان هێزی سه‌ره‌كی چالاكی وگۆڕانكارییه‌كان بوون نموونه‌ی شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆرشی فه‌ڕه‌نسای هێنایه‌وه
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا له باسی ئینتیمای لاوان بۆ نیشتیمان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر جار گله‌یی له لاوان ده‌كرێت كه ئینتیمای نیشتیمانیان لاوازه به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێت ڕه‌چاوبكرێت چ نیشتیمانێك پێویسته‌ی ئینتیمای بۆ هه‌بێت ئه‌و نیشتیمانه‌ی لاوان خۆیان تێدا نادۆزنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێ‌باك و خه‌مسارد به‌دیار كۆچی به‌لێشیاوی لاوانه‌وه دانیشت و ده‌سته‌وه‌ستانه له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی لاوان .
سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو ده‌بێت له هه‌موو حزبه‌سیاسییه‌كانه‌وه به كرداره‌وه لاوان به‌شداریان پێ بكرێت له پرسه سیاسییه‌كانداو له ناوه‌ندی بڕیار جێی په‌نجه‌یان دیار بێت .
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین كێشه‌كانی لاوان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له گرفته ده‌روونی و مه‌عنه‌وی و ئابوورییه‌كانه‌وه .
مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر له باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان وتی: قبوڵكردنی هه‌ڵه‌یه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌شی هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو پێویسته بیر له چاكسازی ڕیشه‌یی بكرێته‌وه نه‌ك وه‌لادانی ڕیشه‌یی و گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفر .
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه گۆهدار عزیز کاروانچی بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان سەبارەت بەکۆنفراسەکە بۆ سایتی گەشەپێدان گوتی: لەدەسپێکی ساڵی ۲٠۱۷ ەوە هەشت کۆنفراس لە شار‌و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان سازکراوە سەبارەت بە کێشەکانی لاوان ، کۆنفراسی سەنتەری هەولێر بە بەشداری بەرپرسی دەزگاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ژمارەیەکی دیاریکراوی گەنج بوو بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر دوو تەوەرەی جیاواز
تەوەری یەکەم : پێویستی وکێشەی گەنج لە هەرێمی کوردستان
تەوەرەی دووەم: چۆنیەتی پەرە پێدانی کاری ڕێکخراوەیی و پیشەیی بوو.
کاروانچی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئامانج لەم کۆنفراسە دیاریکردن و دەست نیشان کردنی گرفت و چارەسەرەکانە بۆ کار لەسەر کردنی لە چوار ساڵی داهاتوو.
س.ک




