خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

زانکۆى سلێمانى: هەفتەى داهاتوو وەرگرتنى دەرچووانى ١٢ى ئامادەیى دەست پێدەکات

سەرۆکى زانکۆى سلێمانى لە بارەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانى سلێمانى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانى سازکرد و وتى لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە وەرگرتنى خوێندکارانى دەرچووى پۆلى ١٢ى ئامادەیى دەست پێدەکات.

د. ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆکى زانکۆى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکرد لە قۆناغى یەکەمدا لە ٥٥% ى خوێندکارانى دەرچووى ١٢ى ئامادەیى وەردەگیرێن و دواتر لە ٤٥%ی خوێندکاران لە قۆناغى دووەمدا کارى وەرگرتنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوو، وەزارەتى پەروەردە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و خوێندکاران محەمەد زانا محەمەد و بێخاڵ نعمان لە سلێمانى و دهۆک بوونە یەکەمەکانى هەرێم.

پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى و ناوى خوێندکارە یەکەمەکانى لەسەر ئاستى هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خوێندکار محەمەد زانا محەمەد لە سلێمانى یەکەمى بەشى زانستى بووە لەسەر ئاستى هەرێم و خوێندکار بێخاڵ نعمان لە دهۆک یەکەمى بەشى وێژەیی بووە لەسەر ئاستى هەرێم.

وەڵامێک بنووسە