هه‌مه‌ڕه‌نگ

خانمان دەتوانن بەم خواردنانە بە گەنجی بمێننەوە

خانمان بە گەنجی و دەركەوتنیان وەك خاوەن تەمەنێكی كەم لە ئاواتە سەرەكییەكانیانە. پێڕەوكردنی سیستمێكی خواردن وا دەكات ئەو ئاواتە بە دی بێت. شارەزانیان چەند جۆرێك خواردنیان داناوە كە دژەئۆكسانیان زۆرە و بە خواردنیان، خانمان دەتوانن بیكەن بە چەك و شەڕی پیری پێ بكەن، هەروەها دەبێ رێژەیەكی كەمی شەكر و رۆن بخۆن.

ئەمەیش جۆری خواردنەكانە:

پەتاتە

پەتاتە، ڕێژەیەكی زۆر هیالۆرۆنیكی تێدایە كە پارێزگاری لە پێست دەكات

ماسی

ماسی سەلەمۆن، رێژەیەكی زۆر دژەئۆكسانی تێدایە كە ئەركی دەمار و ماسوولكەكانی ژێر پێست زیاتر دەكات.

ئەڤۆگادۆ ئەویش پڕە لە ڤیتامین ئی كە وا دەكات پێست بە نەرمی بمێنێتەوە.

18253811_438470333167275_498076955_n

تەماتە

تەماتە هەریەك لە ڤیتامینە دژەئۆكسانەكانی وەك سی و ئی تێدایە، هەروەها شەربەتی تەماەتە سەرچاوەیەكی گرینگە بۆ خاوكردنەوەی پرۆسەی پیربوون.

قەڕنابیت یارمەتیی چاكبوونەوەی تڵفی پێست دەدات و سەرچاوەیەكی گرینگی ڤیتامین ئەیە كە یارمەتیی پاراستنی چاو دەدات.

باوی – بادەم كە ڕێژەیەكی زۆر ترشەڵۆكی چەوری بنەڕەتی تێدایە و پارێزگاری لە نەرمی پێست و شێدارییەكەی دەكات.

سێو

سێو بریسكانەوە و گەشانەوەیەكی گرینگی تەندروستی بە پێست دەدات. پیاز: پیاز یارمەتیی خاوێنبوونەوەی جەرگ و رزگاربوون لە ژەهر دەدات، هەروەها روویەكی جوانیش بە پێست دەدات.

چای سەوز یارمەتیی پێست دەدات لەوەی پیر نەبێت، هەروەها سنوورێك بۆ توێژاڵی سەرپێست دادەنێت كە بەهۆی تیشكی خۆرەوە هەڵدەدات

سەرچاوە/ سۆمەرییە نیوز

وەڵامێک بنووسە