خوێندن و پهروهردهههواڵ
ئێستا بە کۆنمرەی 55 له دەرمانسازی و دروستكردنی ددان بخوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریكی نوێ ده‌رده‌كات ده‌رباره‌ی نمره‌ی وه‌رگرتن له په‌یمانگا پزیشكیه‌كان تایبه‌ته‌كان.
له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه ئاراسته‌ی چه‌ندین په‌یمانگایه‌كی تایبه‌ت كراوه ئه‌وه هاتووه، قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌ی به‌شی زانستی ده‌توانن داواكاری وه‌رگرتن پێشكه‌شی به‌شه‌كانی ده‌رمانسازی و دروستكردنی ددان بكه‌ن به كۆنمره‌ی 55%.
له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ش هاتووه، په‌یمانگاكان بۆ هه‌ردوو به‌ش ده‌توانن 150 قوتابی وه‌ربگرن به پێشبركێی به‌رزترین كۆنمره به مه‌رجێك كۆنمرهكان له (55) كه‌متر نه‌بن.





