خوێندن و پهروهردهههواڵ
ڕۆژی سێشەم خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان دەستپێدەکاتهوه

ئەندامێکی دەستەى مامۆستایانى ناڕازی ڕایگەیاند، ٩٠% خوێندنگاکان بایکۆتی دەوامیان کردووە و ڕۆژی سێ شەمەش خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان بە فراوانی دەستپێدەکەنەوە.
عوسمان گوڵپی مامۆستای ناڕازی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دۆخی مامۆستایان چوارساڵە زۆر خراپە و چیدیکە تەحەمول ناکرێت و حکومەتى هەرێمیش بێباکە لە ژیانى مامۆستایان و لە ئێستادا مامۆستایان ناتوانن بە باخەڵی خاڵییەوە بچنەوە بۆ وانە وتنەوە.
ئەو مامۆستایە ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا زۆربەى زۆری خوێندنگاکان بایکۆتی دەوامیان کردووە و تەنها لە هەندێک مەکتەب پۆلی ١٢ کان دەوام دەکەن.
عوسمان گوڵپی ڕاشیگەیاند، مامۆستایانى ناڕازی بڕیاریان داوە ڕۆژى سێشەممە خۆپیشاندانى فراوان لەسەر شەقام ئەنجامبدەن و بەردەوامیش بن تا ئەو کاتەى موچەکانیان بە تەواوی و بێپاشەکەوت پێ دەدەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندنەوە زۆربەى قوتابخانە و خوێندنگاکانى سنوری پارێزگای سلێمانى بایکۆتى خوێندنیان کرد بە هۆی پێنەدانی موچەکانیان، وەزارەتی دارایی خشتەیەکى نوێی موچەی بڵاوکردەوە بەڵام وەزارەتی پەروەردەی تیادا نەبوو، ئەمەش زیاتر نیگەرانی لای مامۆستایان دروستکردووە.