لە ڕاگەیاندراوێکید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەڕەی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە دەربارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی دوازدەیی ئامادەیی و ئاماژەی بەوە کردوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەت ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن و بانگهێشتی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بینراو-بیستراو-نوسراو دەکات.
ئەمەش دەقی بڵاوکراوەکە:
بۆ سەرجەم دەزگاکانى ڕاگەیاندن
بابەت/ بانگهێشتنامە
سڵاو و رێز…
بانگهێشتنى سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن (بینراو – بیستراو- نوسراو) دەکەین بۆ ئامادەبون لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەمەبەستى ڕوماڵى کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لەم کات و شوێنەى خوارەوە:
شوێن/ دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى – هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس
ڕۆژ و ڕێکەوت / سێشەممە – (٨-١٠-٢٠١٩)
سەعات/ ٢ى دواى نیوەڕۆ




